قافیە گەرچی تەلەسمە و تووشی شیعری من دەبێبێ تەلەسمی قافیەش، هەڵبەستی من شەرمن دەبێبار ئەگەر لار بوو، لەمێژە هەر دەڵێن ناگاتە جێبۆیە کاروانچی لە پێشدا فێری باربەستن دەبێچاوی تۆ ڕازێکی تێدا و نەمدەزانی جادووەلێوت ئەمما بێ بزەش لێم سوورە بۆ مشتن دەبێبۆ لە نووسینی
جوانیدا قەڵەم کوڕنش دەبا؟چوون شیعر لە جوانی نەدوێ، هەرچی بێ زوو ون دەبێجوانی گەر بێن و هەموویان سەر وەبەر شۆخێ بەرنهەر چی جوانیی عالەمە پاکی لەبەر پێی ژن دەبێشیعر ئەگەر وەک هەیکەلی ژن ناسک و تێراو نەبووهاتەرانێکە، نە بۆ نووسین، نە بۆ بیستن دەبێگەر ئەڤینی ژن هەناوی پێ دەلەرزێ جاروباروەک هەوێنێ، ناوی ژن هەڵبەستی پێ شیرین دەبێبەو پەڕوپۆیە پەری ناگاتە ژن لە جوانییاباڵی وی بۆ هەڵوەرین، ئەو خاڵی بۆ دیتن دەبێکەس لە دەس «هێدی» نەبوو ئازاری دیبێ و داخەکەمتازە هاتوە لێرە تووشی ئارەزوو کوشتن دەبێ
چاوگی هست و سز...
ما را در سایت چاوگی هست و سز دنبال میکنید
برچسب:
نویسنده:
بازدید: 61
تاريخ: سه
شنبه
16 آبان
1402 ساعت: 12:44